|
له‌رێگه‌ی چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كتێب و رێگه‌نامه‌یه‌ك، چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له ماوه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه. وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان كه له ماوه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه، له‌م ساڵدا ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانی له كتێبێك به ناونیشانی (كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان) كه له 251 لاپه‌ڕه پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ رێگه‌نامه‌یه‌ك كه پوخته‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی تێدایه له ماوه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
|
|
.....
|
|
|
وه‌ڵاتیانی به‌ڕێز!
ڕۆژنامه‌ی «ئاوێنه» له ژماره 158ی ڕێکه‌وتی 11/8/2009 له‌ژێر سه‌ردێڕی «ئاوێنه ورده‌كاری گه‌نده‌ڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان بڵاوده‌كاته‌وه» ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه گۆیا ڕاپۆرتی فه‌رمیی لێژنه‌ی پێشووی ڕۆشنبیری و په‌یوه‌ندییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان. سه‌یر له‌وه‌دایه «ئاوێنه» بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌تیکی ڕۆژنامه‌وانی بگرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێکۆڵینه‌وه و په‌یدۆزییه‌ک له‌م باسه‌دا بکات، ئه‌و بوختاننامه‌یه‌وه‌ک «ڕاپۆرت»ێكی فه‌رمی سه‌لمێنراو بڵاو ده‌کاته‌وه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش خۆی ده‌کاته‌دادوه‌ر و بڕیاریش ده‌دات که ئه‌مه گه‌نده‌ڵیی وه‌زاره‌ته. ئه‌رکی ڕۆژنامه‌وانی ده‌با بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستی بێت نه‌ک بڕیاردان و حوکمدانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی به‌رگومان.
|
|
.....
|
|
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له ڕوانگه‌ی «نه‌خشه‌ڕێی لاوان» ـه‌وه به‌رنامه‌ی ڕاهێزانی لاوان پیاده ده‌کات. به‌رنامه‌ی ئه‌م هاوینه بریتییه له سێ هه‌نگاو بۆ بار هێنانی نێزیکه‌ی 500 لاوی پێشه‌نگ – نیو کچ و نیوه کوڕی سه‌رانسه‌ری کوردستان له‌م بوارانه‌دا:
|
|
.....
|
|
ڕاگه‌یاندنێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه |
|
|
|
ڕۆژنامه‌ی «ئاوێنه» ژماره 158 ی ڕێکه‌وتی 11/8/2009 ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه گۆیا ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و په‌یوه‌ندییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه ده‌رباره‌ی کاروباری وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان. ئه‌م کاره، به‌شێکه له هه‌وڵێکی به‌رفره‌وانی هاومه‌به‌ست و هاوسه‌رچاوه، له سه‌کۆی به ڕواڵه‌ت جیاواز و به ناوه‌ڕۆک هاوماڵ، ده‌مده‌م دێته بڵاو کردنه‌وه. 
|
|
ئێمەی ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان، كە بەشێك لە ئەركەكانمان چاودێریكردنی وەزارەتی وەرزش و لاوان بووە، لەبارەی ئەو بابەتەی لە لاپەڕە 9ی ڕۆژنامەی ئاوێنەی ڕۆژی سێشەممە 11/8/2009 بەناوی لیژنەكەمانەوە بەناونیشانی، ئاوێنە وردەكاری گەندەڵییەكانی وەزارەتی وەرزش و لاوان بڵاودەكاتەوە، ڕای دەگەیەنین كە: 1- ئەو بابەتەی كە بەناوی لێژنە دابەزیووە، ئەندامانی لیژنەی ئاگاداری نین و تەنها كاری تاكە كەسییە. |
|
.....
|
|
|
<< دەستپێک < نیشاندان 1 2 3 4 داهاتوو > کۆتایی >>
|
|
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL |