وەزیری وەرزش و لاوانی پێشوو پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی ڤیڤا دەکات چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 29/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی ڤیڤابۆ هەرێمەکان بەسەرۆکایەتی میشیل کریستین سەرۆکی NF.DARD  کرد، کە سەردانی کوردستان دەکەن بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی یانەکان و ئەو پرۆژەییەی بەم دواییە لە پارێزگای هەولێر لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نەرویجی ئەنجامدرا و هەروەها بەمەبەستی بەسەرکردنەوە یاریگا و ژێرخانە وەرزشییەکان لە کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی ڤیڤا بۆ هەرێمەکان بۆ ساڵی 2012 لە کەوا بڕیارە لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت .
لەلایەن خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوانی پێشوو خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەم سەردانەی یەکێتی ڤیڤا بۆ هەرێًمەکان دەربڕی کە کاریگەری هەیە لەسەر بەرەوپێشبردنی رەوتی وەرزش لە کوردستان، هەروەها پێویستە پەیوەندییەکانی نێوانمان بەتینتر بکەین بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش لە کوردستان.
هەروەها گوتی: سەرەرای کۆتایی هاتنی کارکردنم وەک وەزیری وەرزش و لاوان بە ئەرکێکی سەرشانی خۆم دەزانم کاربکەم لە پێناو گەیاندنی خزمەت بە رەوتی وەرزش و لاوان لە کوردستان.
شاندی ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم و وەزیری وەرزش و لاوان کرد سەباررەت بە پێشکەش کردنی هاوکاری بۆ یەکێتی ڤیڤا لە ئەنجامدانی پرۆژەکانی و کارکردنیان لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لە کوردستان.
لەیەن خۆیەوە سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزیری وەرزش و لاوان و سەرجەم کارمەندانی وەزارەتی کرد سەبارەت بەو هاوکاریانەی پێشکەشیان بە رەوتی وەرزش کردوە لە کوردستان بەمەبەستی بەشداری کردنی وەرزشوانانی کوردستان لەسەر ئاستی نێوەدەوڵەتی و هەروەها ئاماژەی بە کاروچالاکییەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی کرد لە پێناو بەرەوپێشبردنی وەرزش و ناساندی وەرزش کوردستان بە وڵاتانی دەرەوە.




 
 
Copy Right © Ministry of Sport & Youth