وەزیری وەرزش و لاوان بەردی بناغەی پرۆژەی وەرزشی لە ناوچەی گەرمیان دادەنێت چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
وه‌زیر - چالاکی
یەک شەممە, 01 تشرینی دووەم 2009 12:47
رێکەوتی 26/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری پێکهاتبوو لە بەرێزان د.سامی عەزیز بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و یارییە میللییەکان و ئاسۆس شەفیق بەڕێوەبەری فێرکاری وەزارەت و ئەزمەر خەلیل  و سەردار حەیدر بەڕێوەبەری کاروباری یانە وەرزشییەکان  سەردانی شارۆچکەی کەلاریان کرد بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی وەرزشی لەناوچەکەدا و، بەرێزیان لەمیانەی سەردانەکەدا چاویان بە بەرێز شێخ عەبدوڵڵا ئەنوەر یاریدەدەری کاروباری کارگێری گەرمیان کەوت و هەردوولا باسیان لە چەندین باسی وەرزش و لاوان تایبەت بە ناوچەکە کرد و رۆڵی وەرزش لە ناوچەی گەرمیان تاوتوێی کرا.
وەزیری وەرزش و لاوان ئاماژەی بەوەکرد کەوا ئەرکی کاراکردنی رۆڵی وەرزش لەم ناوچەیەدا دەکەوێتە سەر ئەستۆی وەزارەتی وەرزش و لاوان لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
دواتر بەڕێزیان هەڵسان بەدانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە کە پێکهاتووە لە یاریگە تۆپی دەست و باسکە و مەلەوانگە بە بوودجەی 2،15 ملیۆن دینار.
هەورەها وەزیری ورزش و لاوان و شاندی یاوەری سەردانی کارگەی بەرگدووری سەر بە فەرهەنخانەی کەلارە کە لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە بۆ خانەوادەی ئەنفالکراوەکان دامەزراوە، وەزیری وەرزش و لاوان لەمیانەی سەردانەکەیدا پاڵپشتی وەزارەتی وەرزش و لاوانی دووپات کردەوە بۆ کارگەکە.
 هەروەها وەزیری وەرزش و لاوان بەیاوەری شاندی یاوەر سەردانی بنکەی ناوەندی لاوانی کەلار کرا و ئامادەی یاری تۆپی باسکە بوون و هەڵسا بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر یاریزانان و هیوای سەرکەوت و بەردەوام بوونیانی بۆ خواست و جەختی کردەوە لەسەر کاراکردنی وەرزش ئافرەتان لەناوچەکەدا لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لەم ناوچەیەدا.
وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندی یاوەری لەچوار چێوەی کاروچالاکییەکانی وەرزارەتی وەرزش و لاوان سەردانی قەزای خانەقینیان کرد و چاویان بە بەڕێز محەمەد قایمەقامی خانەقین کەوت و لەمیانەی سەردانەکەدا هەردوولا تاوتوێی چەندن باس تایبەت رەوتی وەرزش و لاوانی ناوچەکەکرد و باس لە رۆڵی لاوان کرا لە بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و رۆشنبیر لە ناوچەکەدا.
لەلایەن خۆیەوە قایمەقامی خانەقین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە سەردانی وەزیری وەرزش و لاوان و باسی ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کرد کە بوونەتە رێگر لەبەردەم بەرەوپێشچوونی ئاستی وەرزش و لاوان لە قەزای خانەقین و ناحییەکانی دەوروبەری و، هەروەها ئاماژەی بەکاروچالاکییەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوان کرد لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش و لاوان لە کوردستان بەگشتی و لەناوچەکەدا بەتایبەتی.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوان گوتی: ئيَمة لة ضوارضيوةىسیاسەتی کارکردنی وەرزارەتی وەرزش و لاواندا بە پێویستی دەزانم کار بکەین لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و وەرزشی لاوانی ناوچەکە چونکە قەزای خانەقین گرنگیەکی تایبەتی هەیە ویەکێکە لە ناوچە کە کێشەیان لەسەر بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دواتر بەرێزیان سەردانی هەریەک لە بارەگای لقی پانزەی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرپرس و کادیرانی لق و مەلَەبەند بەگەرمی پێشوازیان لێکراو و باس لە رۆڵی وەرزش و لاوان لە ناوچەکەدا کرا و جەختیان کردەوە لەسەر کاراکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش و لاوان بەمەبەستی گەیاندنی خزمەت بە رەوتی لاوان لەناوچەکەدا.
وەزیری وەرزش و لاوان ئاماژەی بەوەکرد کەوا پێویستە هەموو لایەک کاربکەین لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی لاوانی ناوچەکە بۆ خزمەت کردنی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی و دوور لە دەستيَوەردانی خزبی و سیاسی   . 

 
 
Copy Right © Ministry of Sport & Youth