|
به‌شی لاوان
|
|
پێنج شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2009 22:30 |
|
بنکه‌ی دروومانی ڕزگاری به‌شێکه له فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕزگاری - سه‌ربه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان. ڕۆژی 7/7/2007 دامه‌زرا. مه‌به‌ست لێی داڕشتنی بناخه‌یه‌ک بوو له گه‌رمیان بۆ خانمانی شاره‌دێی ڕزگاری - سه‌ربه که‌لار – تێیدا فێری هونه‌ری دروومان ببن و بیکه‌نه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ داهات و بژێوی خۆیان. نێزیکه‌ی 40 خانم له بنکه‌ی دروومانی ڕزگاریدا کار ده‌که‌ن و مانگانه گه‌ر گرفتی ته‌کنیکی و دابین کردنی قوماش ڕێگر نه‌بێت، ئه‌وان ده‌توانن سه‌د سێت پۆشاکی وه‌رزش به‌رهه‌م بێنن. جگه له پۆشاکی وه‌رزشی ئه‌م خانمانه ئاماده‌ی به‌رهه‌م هێنانی پۆشاکی دیکه‌ی هه‌مه‌جۆرن.
ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و به‌تایبه‌تی شاره‌دێی ڕزگاری یه‌کێکه له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی زۆر سه‌خت که‌وته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و سته‌مکاریی حکومه‌ت و له‌شکری عیراق. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناوچه‌یه‌کی ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ده. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی وه‌زاره‌ی وه‌رزش و لاوان جگه له‌وه‌ی بنکه‌یه‌که بۆ به‌رهه‌م هێنانی خۆماڵی، سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ داهاتی ئه‌و خانمانه و ده‌رفه‌تێکیشه بۆیان ڕووه‌و هاتنه نێو جڤات و به‌شداربوون له ڕه‌وتی ژیان و گوزه‌رانی ناوچه‌که‌ی خۆیاندا. خانمانی ئه‌م بنکه‌یه به‌ر له دامه‌زراندنی بنکه‌که وه‌ک هه‌موو ژنانی دیکه به‌ندی نێو چێوه‌ی ماڵه‌وه بوون، به ده‌گه‌مه‌ن و به کاری زۆر تایبه‌ت نه‌با له ماڵ ده‌رنه‌ده‌چوون. ئه‌مڕۆ، 5 ڕۆژی هه‌فته دێنه سه‌ر دێنه مه‌یدانی کار و زۆریش شانازن به‌وه‌ی وه‌ک که‌سانێکی کارا خاوه‌ن به‌رهه‌م و داهاتی خۆیانن. کۆمیه‌تی هاوبه‌شی لاوان کۆمیته‌یه‌کی فره‌وه‌زاره‌تییه له نێو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له کابینه‌ی پێنجه‌مدا بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی دۆزی لاوان هاته دامه‌زراندن. ئه‌م کۆمیته‌یه کار ده‌کات بۆ هاوئاهه‌نگ کردنی به‌رنامه و پرۆژه‌ی په‌یوه‌ست به لاوان. له‌م ڕۆژگاره‌دا کوردستان سه‌رگه‌می کابینه گۆڕینه. کابینه‌ی پێنجه‌م حوکومڕانیی کوردستان ڕاده‌ستی کابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌کات. له سه‌روبه‌ندی کابینه‌گۆڕیندا، نیاز وه‌هایه چاوێک به ساختاری وه‌زاره‌ته‌کاندا بخشێنرێته‌وه. ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی زه‌مینه‌یه‌کی پته‌و بۆ به‌رده‌وامی و گه‌شه‌ی به‌رنامه‌کانی خۆمان – بۆ نموونه بنکه‌ی دروومانی ڕزگاری له کۆشه‌شداین. له چوارچێوه‌ی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی لاوان‌دا هیممه‌تێکی جیددی کرا بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م بنکه‌یه له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م هه‌وڵه له 18/10/2009 دا به فه‌رمی جێ که‌وت و له 20/10/2009 دا شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت سه‌ره‌دانی بنکه‌ی دروومانی ڕزگاریان کرد و به وردی ئه‌م باسه‌یان بۆ خانمان ئه‌و کارگه‌یه و که‌سانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار ڕوون کرده‌وه و بنکه‌که‌ش به فه‌رمی ڕاده‌ستی وه‌زارتی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی کرا. به‌رنامه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنی فه‌رهه‌نگخانه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به شێوه‌یه‌کی دروست و له کاتی خۆیدا درایه ده‌ست وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون و گه‌شه کردن. ئه‌م به‌رنامه‌یه و ئه‌م جۆره هاوئاهه‌نگییه‌ی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی لاوان نموونه‌ی دید و ڕه‌فتارێکی به‌رپرسانه‌ی سه‌رکه‌وتووه له کاری حکومه‌تیدا.
  |