وەزیری وەرزش و لاوان پێشوازی لە دوو کچە پاڵەوانی کوردستان دەکات چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 19/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە یاریزانان گوڵستان مەحمود و بهار خەسرۆ یازیزانانی گۆڕەپان و مەیدان خاوەنی مەدالیای زێر و برۆنز لە پاڵەوانیەتی عەرب کە بەم دواییە لە دیمەشقی پایەتەختی سوریا ئەنجامدرا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوان خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەم دەسکەوت دەربڕی و گوتی: جێگەی شانازییە بۆ کوردستان کەوا ئافرەتانی کورد میدالیای زێر لە پاڵەوانیەتییەکان بە دەست بهێنن و ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ گەلی کوردستان،

  هەر وەک لە سیاسەتی وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە هاتووە ئێمە پاڵپشتی گشت وەرزشوانانی کوردستان بەبێی جیوازی بە تابیەتی وەرزشوانانی ئافرەت دەکەین، بەتایبەتی ئافرەت نیوەی کۆمەڵە بۆیە پێویستە لە گشت بوارەکان بەتایبەتی لەبواری وەرزشدا لە کۆمەڵگا کاراتر بکرێن و داوا لە گشت لایەنەکان دەکەم گرنگی زیاتر بەجینی ئافرەتان بدەن بەتایبەتی وەرزشوانانی ئافرەت لە پێناو بەرەوپێش بردنی ئاستی وەرزش لە کوردستان.

 
 
Copy Right © Ministry of Sport & Youth