وەزیری وەرزش و لاوان بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی وەرزشی لە شاری دهۆک دادەنێت چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
وه‌زیر - چالاکی
یەک شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2009 13:01

رۆژی 7/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە بەرێزان محەمەدسدیق ئیمام راوێژکاری وەزارەت و چیای تەیمور بەرێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان و ڤیان یوسف بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەت سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک و دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ژێرخانێکی وەرزشی و کە پێکهاتبوو لە هۆڵ و یاریگە و ناوەندی لاوان لە ناوچەکە.


هەروەها بەرێزیان سەردانی چەندین بەرپرسی حزبی و حکومی ناوچەکەی کرد و لەمیانی سەردانەکەدا تاوتۆی چەندین باس کرا بەتایبەتی باسی وەرزش و لاوان و گرنگیدانی زیاتر بە چینی لاوان.
سەرەتا شاندەکە سەردانی ناحییەی قەسرۆکیان کرد و چاویان بەبەرێوەبەری ناحیەکە کەوت و لەمیانەی سەردانەکەدا تاوتۆی چەندین باسی تایبەت بەرەوشی وەرزش لە ناوچەکەدا کرد و  باس لەو کۆسپ و تەگەرانەکرا کە دەبنە هۆی راگرتنی بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لە ناوچەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی و دابینکردنی پێداویستییە وەرزشییەکان بۆ ئەم ناوچەیە.
دواتر بەرێزیان بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر هەڵسان بەدانانی بەردی بناغەی پرۆژەیى ناوەندی لاوان لە چوارچێوەی پلان و کاری وەزارەت.
هەروەها وەزیری وەرزش و لاوان و شاندی یاوەری سەردانی قەزای ئامێدیان کرد و چاویان بە بەڕێز محەمەد موحسین بەرپرسی لقی ئامێدی کەوت، لەلایەن بەڕێزیەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا و دواتر بەرێز محەمەد موحسین روونکردنەوەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد دەربارەی رەوشی وەرزش و لاوان لە ناوچەکەدا و ئاماژەی بەرۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە پاڵپشتی کردنی بەردەوامی بۆ ئەم ناوچەیەدا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوان خۆشحاڵی خۆی دەربری سەبارەت بەو سەردانەی بۆ ئەم ناوچەیە و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی بەرێزیان کرد سەبارەت بەهاوکاری کردیان بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان بەمەبەستی گەیاندنی سیاسەتی وەزارەت و روونکردنەوەی نەخشەڕێی وەرزش و لاوانی وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ لاوانی ناوچەکە کەوا ئەم نەخشەڕێیە لەپێناو گەیاندی خزمەت بەوەرزشوانان و لاوانی کوردستان دارێژراوە.
هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت پشت ببەستین بە توانای لاوانی ناوچەکە بۆ خزمەتکردنی وەرزش و بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش و لاوان لەم ناوچەیەدا و هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کەوا وەزارەتی وەرزش و لاوان لە یادەکردنی سیاسەتی وەزارەت رێچگەی نوێ گرتووتەبەر بەتایبەتی پشت بەستن بەتوانای لاوان و پاڵپشتی کردنیان لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش لە کوردستان.
دواتر وەزیری وەرزش و لاوان بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و جەماوەرێکی بەرچاو هەڵسان بەدانانی بەردی بناغەی پرۆژەی یاریگەی ئامێدی بەبودجەی 750 ملیۆن دینار.
دواتر وەزیری وەرزش و لاوان و شاندە یاوەرەکەی سەردانی ناوچەی دێرەلوک کرد بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ناوەندی لاوان بەبودجەی 900 ملیۆن دینار کە پێکهاتووە لە هۆڵی و یاریگەی وەرزشی لە چوارچێوەی پرۆژەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوان.
لە رێکەوتی 8/10/2009 وەزیری وەرزش و لاوان و شاندی یاوەری سەردانی بارەگای پارێزگەی دهۆکیان کرد و لەلایەن بەرێز تەمر کۆچەر پارێزگاری شاری دهۆک پێشوازییان لێکرا، لەمیانەی سەردانەکەدا هەردوولا باسیان لە چەندین دوکیۆمێنتی تایبەت بە وەرزش و ژێرخانە وەرزشییەکان کرد بە تایبەتی پرۆژە وەرزشییەکان.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری دهۆک سوپاس و پێزانی خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی وەرزش و لاوان کرد لەگرنگی دانیان بە وەرزش و بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش لەم ناوچەیە و پاڵپشتی کردنی بەردەوامیان بۆ وەرزشوانانی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوان دووپاتی کردەوە کەوا وەزارەتی وەرزش و لاوان گشت وەرزشوانان بەیەک چاو سەیر دەکات لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش و گەیاندی خزمەت بەڕەوتی وەرزش لە کوردستان بە گشتی.
لە رێکەوتی 8/10/2009  شاندەکە سەردانی بارەگای قایمقامیەتی سمێلیان کرد و لەلایەن بەرێز ئیسماعیل مستەفا قایمقامی سمێل پێشوازیان لێکرا و باسیان لە چەندین لایەنی وەرزشی تایبەت بەناوچەکە کرد و دواتر بەرێزیان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە جەماوەری ناوچەکەدا هەڵسان بە دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ناوەندی لاوان بەبودجەی 960 ملیۆن دینار کە پێکهاتووە لە یاریگە و هۆڵی وەرزشی.
دواتر بەرێز وەزیری وەرزش و لاوان و شاندی یاوەری سەردانی قایمقامیەتی زاخۆیان کرد و لەلایەن بەرێز حوسێن خالد قایمقامی زاخۆ و چەندین بەرپرسی حزبی و حکومی و دەستەی کارگێری یانەی زاخۆی وەرزشی پێشوازیان لێکرا و باس لە دانیشتنەکەدا باس لە رەوتی وەرزش لە ناوچەکە کرا و دواتر دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ روونکردنەوەیەکیان پێشکەش کرد سەبارەت بەو بەربەستانەی لەبەردەمیانە، لەلایەن خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوان ئامادەیی وەزارەتی دەبڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان .


دواتر بەرێزیان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی هەڵسان بەدانانی و بەردی بناغەی ناوەندی لاوان لە ناوچەی پاتیڤا بەبودجەی 907،700 ملیۆن دینار.
هەروەها هەڵسان بەدانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ناوەندی لاوان لە ناحیەی کانی ماسی لە کۆمەڵگەی پریفکا بەبودجەی 1077943000 دینار کە بریتیە لە هۆڵ و یاریگە و مەلەوانگەی وەرزشی.
هەر لە میانەی سەردانەکەیاندا  شاندی وەزارەت سەردانی یانەی وەرزشی دهۆکیان کرد و لەلایەن بەرێز خەلیل سەرۆکی دەستەی کارگێری و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا  و لە دانیشتنەکەدا باس لە تازەترین گۆرانکارییەکانی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان کرا و هەروەها باس لە بەشداری کردنی یانەی دهۆک کرا لە پاڵەوانییەتەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، هەروەها جەختکراوە لەسەر ئەوەی دەبێت وەرزش لە شاری دهۆک کاراتر بکرێت لەرێگەی یانەی دهۆک چونکە یانەی دهۆک یانەی دایکە لەم ناوچەیەدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش لەم ناوچەیەدا و دواتر بەرێزیان هەڵسان بەسەرکردنەوەی یاریگەی یانەی دهۆک کردەوە کە ئێستا چەندین پرۆژەی تێدا ئەنجامدەرێت لە هۆڵ و یاریگەی تێنس.
لەکۆتایدا وەزیری وەرزش و لاوان هیوای خواست یاریزانانی دهۆک بەردەوام بن لە کارەکانیان بۆ گەیاندنی خزمەت بە وەرزشی کوردستان.
 

 
 
Copy Right © Ministry of Sport & Youth