وەزیری وەرزش و لاوان پێشوازی لە شاندی دامەزراوەی وەرزشی – رۆشنبیری ئەرزی لوبنانی – کوردی کرد چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

رۆژی 4-10-2009 بەڕێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی کوردستان لە دیوانی وەزارەتدا پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی وەرزشی (رۆشنبیری ئەرزی لوبنانی) کوردی کرد، کە بەسەرۆکایەتی رەمەزان تۆفیق فەتاح بوو، کە ئێستا بە سەردانێک لە شاری هەولێرن، بۆ ئەوەی دامەزراوە وەرزشی و رۆشنبیرییەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر بکەنەوە.


وەزیری وەرزش و لاوان خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی شاندی ناوبراو بۆ کوردستان دەربڕی و هیوای کاتێکی خۆشی بۆ خواستن. هەروەها دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی وەرزش و لاوانی کوردستان ئامادەیی هەیە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی وەرزشی – رۆشنبیری ئەرزی لوبنانی–کوردیدا، بە تایبەتی ئەو دامەزراوەیە نوێنەرایەتی کوردانی لوبنان دەکات و خزمەتیان دەکات.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی شاندی دامەزراوەکە رەمەزان تۆفیق فەتاح سوپاسی وەزیری وەرزش و لاوانی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەورەیەی کە لەوانی کردووە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بتوانن لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و لاوان و دامەزراوەکانی دیکەی کوردستان پەیوەندییان بەردەوام بێت و هەوڵ بدرێت پەیوەندییەکان بەهێز بکرێت.
سەرۆکی دامەزراوەی وەرزشی رۆشنبیری ئەرزی لوبنانی کوردی هەر لە دانیشتنەکەدا بە تێروتەسەلی باسی لە کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەی کرد و تیشکی خستە سەر ئەو کارانەی کە لەپێناو کوردانی لوبنان ئەنجامیان داوە.

 
 
Copy Right © Ministry of Sport & Youth