|
رۆژی 27-9-2009 به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌تدا پێشوازی له د. عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه كرد. له دانیشتنێكدا باس له كاره‌كان بۆ سه‌رخستنی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و كوێتی كوێتی كرا، كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 30ی ئه‌یلول له شاری هه‌ولێردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌زیری وه‌رزش و لاوان تیشكی خسته سه‌ر گرنگیدان و چاودێرییكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له شاری هه‌ولێر، چونكه ئه‌و بۆنه‌یه، جگه له یارییه‌كی وه‌رزشی، رووداوێكی سیاسیی گرنگیشه و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری هه‌روه‌ها دووپاتی هه‌وڵ و پاڵپشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی بۆ سه‌رخستنی یارییه‌كه كرده‌وه و باسی له كاره‌كانی وه‌زاره‌تیشی بۆ ئه‌و بۆنه‌یه كرد. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌موو داموده‌زگه حكوومی و وه‌رزشییه‌كان به جیدی كار بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه له هه‌ولێردا به باشترین شێوه. له‌لای خۆیانه‌وه شاندی یانه‌ی هه‌ولێر سوپاسی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و وه‌زاره‌تیان كرد كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ به‌شداریكردن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رووداوه وه‌رزشییه هاتوونه‌ته پێش و درێغیان نه‌كردووه. رۆژی 30ی ئه‌م مانگه، له یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆدا له هه‌ولێر، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شته‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا له تۆپێ پێ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و كوێتی كوێتی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یاریی فه‌رمیی یانه‌ی هه‌ولێره له ئاستی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه، كه له یاریگه‌ی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌دات.
 |  |
|