|
له سه‌ردانێكیان بۆ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری ژیان و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئامانجی بایه‌خدان به لاوانیان دووپاتكرده‌وه. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17/9/2009 كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری ژیان كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن و لقیان له 140 وڵاتی جیهان هه‌یه، كه باره‌گای سه‌ره‌كیشیان له عێراق له شاری سلێمانییه، به ئامانجی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئامانجی بایه‌خدان به لاوان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانیان كرد. له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو، ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌زش و لاوان باسی له‌و كار و چالاكیانه كرد كه له ماوه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باسی له گرنگی نه‌خشه‌ڕێی لاوان كرد كه وه‌ك ئه‌جێندایه‌ك ده‌كرێت بۆ داهاتووی لاوان كاری له‌سه‌ر بكرێت، كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سند كراوه، بۆ مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م نه‌خشه‌ڕێیه‌ش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراوی لاوان هه‌یه و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كار و كۆنفرانسیان ئه‌نجامداوه. له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری ژیان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردان و گفتووگۆیانه ده‌ربڕی و باسیان له پێگه و گرنگی گه‌نج كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه رۆڵیان له‌وه بینیوه له رێگه‌ی ئه‌و وۆركشۆپ و خولانه‌ی ئه‌نجامیانداوه رۆشنبیری لاوان به‌رز بكه‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن لاوان وه‌كو سه‌ركردده‌یه‌ك رۆڵ ببینن تواناكانیان په‌ره‌بستێنێت. |