|
وه‌زیر -
چالاکی
|
|
دووشەممە, 14 ئەیلول 2009 10:23 |
|

بڕیاره به داوه‌تێكی فه‌رمی، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و شاندێك له وه‌زاره‌ت به‌شداری كۆنفرانسی وه‌رزشی ئاسیا بكه‌ن كه بڕیاره له كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا ساز بكرێت. كۆنفرانسی وه‌رزشی ئاسیا 2009 به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی مالیزیا له كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا به‌ڕێوه ده‌چێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆرگانه وه‌رزشیه‌كانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌تی ئاسیا و جیهانی له‌بواری وه‌رزش و به‌رهه‌مهێنه‌رانی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، ئاماده‌كاران و جێبه‌جێكارانی ڕووداوی وه‌رزشییه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و لێپرسراوان و نوێنه‌رانی هه‌ندێك یاریی و ئۆرگانه وه‌رزشییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی ئاسیا، فیفا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا و ئۆڵۆمپی لاوان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن".
كۆنفڕانسه‌كه 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له 23 تاوه‌كو 25 نۆڤەمبه‌ری 2009 ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شێوه‌ی پێشكه‌شكردنی وتار و توێژینه‌وه و گفتوگۆ به‌شێوه‌ی (پانێڵا) له‌گه‌ڵا كه‌سانی بڕیارده‌ر و ڕێبه‌رانی خزمه‌تگوزاری و بازاڕی وه‌رزش ئه‌نجامده‌درێت". یه‌كێك له‌و باسه گرنگانه‌ی، كه له‌م كۆنفرانسه‌دا باسی لێده‌كرێت" حكومه‌ت و ئۆرگانه وه‌رزشییه‌كان و چۆنیه‌تیی داهێنان و دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌ری كاریگه‌ری وه‌رزشییه"، هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئاژانس و ئۆرگانه وه‌رزشییه‌كان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی كه‌لوپه‌ل و په‌یداكردنی بازاڕی (ماركتینگ)ی وه‌رزشی و په‌یداكردنی سپۆنسه‌ر بۆ ڕووداوه وه‌رزشییه‌كان باسی لێوه ده‌كرێت". له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی مالیزیا داتۆ ئه‌حمه‌د شابه‌ری بن شێخ و وه‌زیری یاسای مالیزیا داتۆ سه‌ری محه‌مه‌د و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا محه‌مه‌د بن هه‌ممام به‌شداری ده‌كه‌ن. ئه‌م بانگهێشته‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی كوردستان به‌رێز (ته‌ها به‌رواری) كراوه، له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان، به‌تایبه‌ت دارشتنی نه‌خشه‌رێی وه‌رزشی حكومه‌تی ئه‌نجام دراوه.
|