|
به‌شی لاوان
|
|
یەک شەممە, 13 ئەیلول 2009 22:10 |
|
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 22/8/2009 له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش و یارییه میللییه‌كان هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ی خولێكی فێربوونی یاری شه‌تره‌نج بۆ 30 منداڵانی كه‌ڕوڵاڵانی سه‌ر به په‌یمانگه‌ی هیوا له شاری هه‌ولێر.شایه‌نی باسه خوله‌كه چوارده ڕۆژی خایاند، هه‌ردوو یاریزانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی خاتوو فرمێسك وریا و ئارپاك وریا وانه‌بێژی خوله‌كه بوون و له‌لایه‌ن به‌ڕێز رێبوار عه‌بدولغه‌نی كاری وه‌رگێرن به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆتایی خوله‌كه‌شدا پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك بۆ به‌شداربووان ئه‌نجامدرا، خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێزان خالید وه‌لی عه‌لی و خاتوو تانیا جه‌مال غه‌ریب و عه‌باس قاسم خدر به‌ڕێوه‌چوو.
|