|
به‌شی لاوان
|
|
چوار شەممە, 02 ئەیلول 2009 09:44 |
|
1- کردنه‌وه‌ی خولی زمانی ئێنگلیزی: فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕانیه له‌به‌رواری(6/7/2009 تا 16/8/2009 )خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ کۆمه‌لێک فێرخواز کرده‌وه.که‌تێیایدا وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن مامۆستا رێژنه ده‌گوترایه‌وه وه‌خوله‌که ماوه‌ی 30 رۆژی خایاند و رۆژانه 2 کاتژمێر وانه ده‌خوێنرا، به‌سه‌رکه‌وتویی کۆتایی پێهات که کۆمه‌ڵێک خوێندکار به‌شداریان تێدا کرد.
2- کردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزکردنی وانه کیمیا: فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه له به‌رواری 26/6/2009 تا 15/8/2009 خولێکی بۆ خوێندکارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بۆ وانه‌ی کیمیا کرده‌وه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای وانه جه‌عفه‌ر محمه‌د ئیبراهیم که له‌م خوله‌دا 30 خوێندکاری کچ و کور تێیدا به‌شدار بوون. خوله‌که بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وامبوو. 3- خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی له سه‌ر شیوه زاری ئه‌مه‌ریکی: له درێژه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانیدا فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه له به‌رواری (2009/20/6 تا 22/8/2009) سێیه‌مین خولی درێژخایه‌نی خۆی بۆ ئاره‌زوومه‌دانی فێربونی زمانی ئینگلیزی کرده‌وه که‌زیاتر له 50 لاوی کچ و کوری له خۆ گرتبوو، له‌م ماوه‌یه‌دا رژانه 2 کاتژمێر و هه‌فتانه 5 رۆژ وانه ده‌خوێندرا، پرۆگرامی خوێندنی خوله‌که بریتی بوو له بابه‌تی (inter change). وه‌هه‌روه‌ها خوله‌که پێکهاتبوو له سێ گروپ، دووگروپیان بۆ لێڤی 1 و گروپێکیان بۆ لێڤلی 2، وانه‌که‌ش له لایه‌ن هه‌ردوو مامۆستا (محمد ر‌سوڵ و جمال علی عمر)ه‌وه ده‌گوترایه‌وه. 4- خولی به‌هێزکردنی وانه‌ی ئینگلیزی : فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕانیه له‌به‌رواری(23/7/2009 تا 15/8/2009) به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا(محمد ره‌سوڵ) خولێکی بۆ به‌هێزکردنی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی کرده‌وه. له‌م خوله‌دا زیاتر له 13 خوێندکاری کور و کچ به‌شداریان تێدا کرد، خوله‌که به‌سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێهات.
5- خولی به‌هێزکردنی وانه‌ی بیرکاری : فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕانیه له‌به‌رواری(10/7/2009 تا 17/8/2009) به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا(ئارام عباس عبدالله) خولێکی بۆ وانه‌ی بیرکاری بۆ خوێندکارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی و سێیه‌می ناوه‌ندی کرده‌وه. وه‌خوله‌که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پێهات. 6- کردنه‌وه‌ی خولی کۆمپیوته‌ر: فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه خولێکی فێربوونی کۆمپیوته‌ری بۆ به‌رنامه‌ی وێرد کرده‌وه له به‌رواری 5/8/2009 تاوه‌کو به‌رواری 23/8/2009 که تیایدا 13 که‌س له کور و کچ به‌شداریان کرد و رۆژانه 2 کاتژمێر وانه ده‌خوێنرا.
|