|
له‌رێگه‌ی چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كتێب و رێگه‌نامه‌یه‌ك، چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له ماوه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه. وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان كه له ماوه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه، له‌م ساڵدا ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانی له كتێبێك به ناونیشانی (كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان) كه له 251 لاپه‌ڕه پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ رێگه‌نامه‌یه‌ك كه پوخته‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی تێدایه له ماوه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆگوتاری ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوان به‌ناونیشانی (وه‌رن له بری چیا روو له شار بكه‌ن)، كه تایبه‌ته به كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له كۆی 185 لاپه‌ڕه پێكهاتووه بڵاوكرایه‌وه. بۆ بینینی ناوه‌ڕۆكی كتێب و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان بكه‌ن.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان
|