|
رۆژی یه‌كشه‌مه ڕێكه‌وتی 30/8/2009 به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بوونی د.سامی عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و یارییه میللییه‌كانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له به‌ڕێز دیاری حوسێن به‌رپرسی لقی پانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد. له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له ره‌وشی وه‌رزشی ناوچه‌كانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كرد.
وه‌زیری وه‌رزش و لاوان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌وا ده‌بێت وه‌رزش له‌م ناوچه‌یه‌دا كارا بكرێت و گرنگی زیاتری پێبدرێت له‌پێناو گه‌یاندی خزمه‌ت به وه‌رزشوانانی ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یانه وه‌رزشییه‌كان و فه‌رهه‌نخانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و دابینكردنی پێداویستییه وه‌رزشییه‌كان له‌م ناوچه‌یه , پاشان دیاری حوسێن به‌رپرسی لقی پانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی وه‌زیری وه‌رزش و لاوان كرد و ئاماژه‌ی به‌رۆڵی وه‌زاره‌ت كرد سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی وه‌رزش له ناوچه‌كه.
|