|
به‌شی لاوان
|
|
پێنج شەممە, 27 ئاب 2009 11:24 |
|
له چێوه‌ی کاری کۆمیته‌ی هاوبه‌شی لاوان‌دا پرۆژه‌یه‌کی هاوکاریی نێوان وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له لایه‌ک و ماڵی خه‌نده‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی / وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی – له لایه‌ک، ئه‌م هاوینه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان خولی ڕاهێزانی کرده‌وه بۆ لاوانی ماڵی خه‌نده. له‌م خولانه‌دا ڕۆژانه وانه‌ی عه‌ره‌بی، ماتماتیک، فیزیا و هه‌روه‌ها کیمیا له‌لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زا ده‌گوترانه‌وه به‌و لاوانه‌ی پێویستیان به ڕاهێزان بووه. کار و دڵسۆزیی ئه‌و مامۆستایانه و هه‌روه‌ها ستافی ماڵی خه‌نده له‌م پرۆژه‌یه‌دا جێی ڕێز و ده‌ستخۆشییه.
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان 27-8-2009
|