|
وه‌زیر -
چالاکی
|
|
چوار شەممە, 26 ئاب 2009 09:46 |
|
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 25/8/2009 چه‌ند بڕیارێكی گرنگی دا: - سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی ژێرخانی وه‌رزشی وه‌زاره‌ت، دووباره جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌م پرۆژانه و سه‌ردانی به‌رده‌وام بۆ ئه‌و پرۆژانه. - سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی یانه‌كان، بڕیاردرا پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی یانه‌كان ده‌ست پێ بكرێت به‌پێی ئه‌و رێینماییانه‌ی كه لێژنه‌ی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی یانه‌كان ئاماده‌یان كردووه. - پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی داهاتوودا سه‌رجه‌م یانه‌كان هه‌ڵبژاردنیان بۆ ساز ده‌كرێت. - سه‌باره‌ت به‌و هێرشه به‌رده‌وامه‌ی كه سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی رۆشنبیری و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی ده‌كات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاری دا چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێت له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڕه‌شه و قسه بێ بنامایانه‌ی ناوبراو.
|