|
به‌شی لاوان
|
|
سێ شەممە, 25 ئاب 2009 11:08 |
|
به ئامانجی بره‌ودان به تواناكانی لاوان، وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان چه‌ند كارمه‌ندێكی خۆی ده‌نێرێته خولێكی مه‌شق و راهێنان له وڵاتی ئوردن. رۆژی 15ی ئه‌م مانگه 22 لاو له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ره‌و وڵاتی ئوردن بۆ به‌شداری كردن له (دوره تدریبیه لمپقفی الاقران علی المشاركه الشبابیه و انماگ الحیاه الصحیه) به ڕێكه‌وتن، كه له كۆی به‌شداربووه‌كان 7 لاوی كورد كه پێكهاتبوون له فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و فه‌رهه‌نگخانه‌كان.
مه‌حمود شاهین ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شانده‌كه بوو وتی "له‌و خوله‌دا پێكهاته به‌شداربووه‌كان هه‌مووی لاو بوون، به‌ڵام ته‌نیا له سێ شوێنی جیاواز هاتبوون، ئه‌وانیش كوردستان و عێراق و فه‌له‌ستین بوو"، ئه‌وه‌ش به‌و هۆكاره‌ی "دۆخی لاوان له‌و سێ شوێنه‌دا هاوچه‌شنی تێدایه". خولی مه‌شق و راهێنانی (رۆشنبیری هاوئاست له به‌شداری لاوان و چۆنییه‌تی ژیانێكی ته‌ندروست) له لایه‌ن سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێ بوون له عێراق UNFPAساز كرابوو، كه تیایدا وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانیش به‌شێكی ئاماده كارییه‌كانی كردبوو. له رۆژی 17-21ی هه‌مان مانگ، خوله‌كه له هوتێل (سێنشری پارك) له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن له لایه‌ن 3 مامۆستا به‌ڕێوه چوو كه بریتیبوون له (ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نده‌لاوی، ئیبراهیم ئه‌لحایك، نادین خوست). به پێی وته‌ی سه‌رۆكی شاندی وه‌زاره‌ت "له مه‌شق و راهێنانه‌كاندا هه‌وڵدرا لاوه به‌شداربووه‌كان زیاتر ئاكتیڤ بكرێن و فێره چۆنییه‌تی شاره‌زایی و گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ لاوانی تر بكرێن له شوێنی كاردا"، ماوه‌ی خوله‌كه‌ش رۆژانه له كاتژمێر 9ی به‌یانی تاوه‌كو 5ی ئێواره به‌رده‌وام بوو. مه‌حمود شاهین خوله‌كه‌ی به "سه‌ركه‌وتوو" وه‌سف كرد و پێی وابوو ئه‌وه‌ی له خوله‌كه‌دا فێری بوون ده‌توانن وه‌ك ئه‌زموون بۆ شوێنی كاری خۆیان بیگوازنه‌وه.
|