وەزیری وەرزش و لاوانی پێشوو پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی ڤیڤا دەکات چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 01 تشرینی دووەم 2009 12:50
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 29/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی ڤیڤابۆ هەرێمەکان بەسەرۆکایەتی میشیل کریستین سەرۆکی NF.DARD  کرد، کە سەردانی کوردستان دەکەن بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی یانەکان و ئەو پرۆژەییەی بەم دواییە لە پارێزگای هەولێر لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نەرویجی ئەنجامدرا و هەروەها بەمەبەستی بەسەرکردنەوە یاریگا و ژێرخانە وەرزشییەکان لە کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی ڤیڤا بۆ هەرێمەکان بۆ ساڵی 2012 لە کەوا بڕیارە لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت .
.....
 
وەزیری وەرزش و لاوان بەردی بناغەی پرۆژەی وەرزشی لە ناوچەی گەرمیان دادەنێت چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 01 تشرینی دووەم 2009 12:47
رێکەوتی 26/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری پێکهاتبوو لە بەرێزان د.سامی عەزیز بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و یارییە میللییەکان و ئاسۆس شەفیق بەڕێوەبەری فێرکاری وەزارەت و ئەزمەر خەلیل  و سەردار حەیدر بەڕێوەبەری کاروباری یانە وەرزشییەکان  سەردانی شارۆچکەی کەلاریان کرد بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی وەرزشی لەناوچەکەدا و، بەرێزیان لەمیانەی سەردانەکەدا چاویان بە بەرێز شێخ عەبدوڵڵا ئەنوەر یاریدەدەری کاروباری کارگێری گەرمیان کەوت و هەردوولا باسیان لە چەندین باسی وەرزش و لاوان تایبەت بە ناوچەکە کرد و رۆڵی وەرزش لە ناوچەی گەرمیان تاوتوێی کرا.
.....
 
چالکی فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕزگاری چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2009 22:30

بنکه‌ی دروومانی ڕزگاری به‌شێکه‌ له‌ فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕزگاری - سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان. ڕۆژی 7/7/2007 دامه‌زرا. مه‌به‌ست لێی داڕشتنی بناخه‌یه‌ک بوو له‌ گه‌رمیان بۆ خانمانی شاره‌دێی ڕزگاری - سه‌ربه‌ که‌لار – تێیدا فێری هونه‌ری دروومان ببن و بیکه‌نه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ داهات و بژێوی خۆیان.
نێزیکه‌ی 40 خانم له‌ بنکه‌ی دروومانی ڕزگاریدا کار ده‌که‌ن و مانگانه‌ گه‌ر گرفتی ته‌کنیکی و دابین کردنی قوماش ڕێگر نه‌بێت، ئه‌وان ده‌توانن سه‌د سێت پۆشاکی وه‌رزش به‌رهه‌م بێنن. جگه‌ له‌ پۆشاکی وه‌رزشی ئه‌م خانمانه‌ ئاماده‌ی به‌رهه‌م هێنانی پۆشاکی دیکه‌ی هه‌مه‌جۆرن.

.....
 
چالکی فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕێبه‌ندان چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2009 13:12

فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕێبه‌ندان له‌ 2009-10-2 خولێکی تۆپی پێی بۆ 16 یانه‌ له‌ عه‌ربه‌ت، باریکه‌، سه‌ید سادق، زاڕه‌یان کرده‌وه‌، دوایی ململانێیه‌کی تووند له‌ نێوان یانه‌کان یا‌نه‌ی ئاشتی له‌ زه‌ره‌یان و یانه‌ی ڕه‌وا له‌ سه‌ید سادق توانیان بگه‌ن به‌ یاریی کۆتای، له‌ ڕێکه‌وتی 2009-10-20 له‌ یاری کۆتایدا هه‌ردوو یانه‌ یاریه‌کی جوانیان نیشاندا

.....
 
وەزیری وەرزش و لاوان پێشوازی لە دوو کچە پاڵەوانی کوردستان دەکات چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2009 07:46

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 19/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە یاریزانان گوڵستان مەحمود و بهار خەسرۆ یازیزانانی گۆڕەپان و مەیدان خاوەنی مەدالیای زێر و برۆنز لە پاڵەوانیەتی عەرب کە بەم دواییە لە دیمەشقی پایەتەختی سوریا ئەنجامدرا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری وەرزش و لاوان خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەم دەسکەوت دەربڕی و گوتی: جێگەی شانازییە بۆ کوردستان کەوا ئافرەتانی کورد میدالیای زێر لە پاڵەوانیەتییەکان بە دەست بهێنن و ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ گەلی کوردستان،

.....
 
وەزیری وەرزش و لاوان بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی وەرزشی لە شاری دهۆک دادەنێت چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2009 13:01

رۆژی 7/10/2009 بەرێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە بەرێزان محەمەدسدیق ئیمام راوێژکاری وەزارەت و چیای تەیمور بەرێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان و ڤیان یوسف بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەت سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک و دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ژێرخانێکی وەرزشی و کە پێکهاتبوو لە هۆڵ و یاریگە و ناوەندی لاوان لە ناوچەکە.

.....
 
وەزیری وەرزش و لاوان پێشوازی لە شاندی دامەزراوەی وەرزشی – رۆشنبیری ئەرزی لوبنانی – کوردی کرد چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 04 تشرینی یەکەم 2009 21:34

رۆژی 4-10-2009 بەڕێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی کوردستان لە دیوانی وەزارەتدا پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی وەرزشی (رۆشنبیری ئەرزی لوبنانی) کوردی کرد، کە بەسەرۆکایەتی رەمەزان تۆفیق فەتاح بوو، کە ئێستا بە سەردانێک لە شاری هەولێرن، بۆ ئەوەی دامەزراوە وەرزشی و رۆشنبیرییەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر بکەنەوە.

.....
 
وەزیری وەرزش و لاوان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی رۆژنامەنووسانی وەرزشی عێراق کرد چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 04 تشرینی یەکەم 2009 21:20

رۆژی 3-10-2009 بەڕێز تەها بەرواری وەزیری وەرزش و لاوانی کوردستان لە دیوانی وەزارەتدا پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی رۆژنامەنووسانی وەرزشی عێراق (خالید جاسم) کرد.
لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسیان لەبواری رۆژنامەگەری وەرزشی لە کوردستان و عێراقدا کرد و هەماهەنگی و هاوکاری یەکتر خرایە بەر باس.

.....
 
وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كرد چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 29 ئەیلول 2009 19:11

رۆژی 27-9-2009 به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تدا پێشوازی له‌ د. عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌ كرد.
له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ كاره‌كان بۆ سه‌رخستنی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و كوێتی كوێتی كرا، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلول له‌ شاری هه‌ولێردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

.....
 
كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری ژیان وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 17 ئەیلول 2009 11:14

له‌ سه‌ردانێكیان بۆ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری ژیان و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئامانجی بایه‌خدان به‌ لاوانیان دووپاتكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 17/9/2009 كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری ژیان كه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانن و لقیان له‌ 140 وڵاتی جیهان هه‌یه‌، كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیشیان له‌ عێراق له‌ شاری سلێمانییه‌، به‌ ئامانجی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئامانجی بایه‌خدان به‌ لاوان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانیان كرد.
له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو، ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌زش و لاوان باسی له‌و كار و چالاكیانه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه‌،

.....
 
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به‌شداری كۆنفرانسی وه‌رزشی ئاسیا ده‌كات له‌ مالیزیا چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 14 ئەیلول 2009 10:23

بڕیاره‌ به‌ داوه‌تێكی فه‌رمی، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و شاندێك له‌ وه‌زاره‌ت به‌شداری كۆنفرانسی وه‌رزشی ئاسیا بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا ساز بكرێت.
كۆنفرانسی وه‌رزشی ئاسیا 2009 به‌ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی مالیزیا له‌ كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆرگانه‌ وه‌رزشیه‌كانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌تی ئاسیا و جیهانی له‌بواری وه‌رزش و به‌رهه‌مهێنه‌رانی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، ئاماده‌كاران و جێبه‌جێكارانی ڕووداوی وه‌رزشییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و لێپرسراوان و نوێنه‌رانی هه‌ندێك یاریی و ئۆرگانه‌ وه‌رزشییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی ئاسیا، فیفا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا و ئۆڵۆمپی لاوان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن".

.....
 
بابەتی زیاتر...
<< دەستپێک < نیشاندان 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 داهاتوو > کۆتایی >>

 
Copy Right © Ministry of Sport & Youth